به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕسکیلێک لە حەسەکە سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕسکیلێکه‌وه‌ لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون.
له‌وباره‌یه‌وه‌ که‌ناڵی (کوردسات نیوز) له‌زاری په‌یامنێره‌که‌یانه‌وه‌ه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌ تەقینەوەکە لە رێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە ئەنجامدراوە و بەھۆیەوە سێ مندال گیانیان لەدەستدا و  سیانی دیکەش برینداربوون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ ڕوو: رووداوەکە لە نزیک کامپی واشۆکانی کە نزیکە لە مانگی ‌سوری کوردی لە شاری حەسەکەیە روویداوە.
جێگای ئاماژه‌یه‌ لەناو کەمپی واشۆکاندا نزیکەی ١٢ ھەزار ئاوارەی خەڵکی سەرێکانی دەژین کە دوای داگیرکردنی سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیاوە زێدی خۆیان جێھێشتووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار