وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لهلێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیدا وتهبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە خوێندکارانی 12ـی ئامادەیی دەکات سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ [یوزەرنەیم و پاسوۆردەکانیان]، ئاماژهشی بهوهکرد هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـى ئامادەیى کارا دەکرێت.
لهوبارهیهوه عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگهیاندووه: وەزارەت ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی بۆ سەرجەم دەرچووانى 12ـى ئامادەیى ئامادە کردووە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزموونەکان کراوە.
وتیشی: "خوێندکاران لە رۆژی سێشەممەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەکەیان. پێویستە بەباشى بیپارێزن، چونکە دواتر لە رێگەى ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕەوە دەتوانن زانکۆلاین پڕبکەنەوە."
لەبارەی وادەی کاراکردنی سیستمی زانکۆلاین،وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتی: "سەرەتاى هەفتەى داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ـی ئامادەیى کارا دەکرێت" و پێش کاراکردنیشى لە راگەیێندراوێکى رۆژنامەڤانییدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو.
جێگای ئاماژهیه ساڵانه دهیان ههزار خوێندکار لهڕێگای سیستمهی زانکۆلاینهوه ناویان لهزانکۆو پهیمانگاکان دێتهوه.

