هاتوچۆی هه‌ولێر: ئه‌و پۆلیسه‌ی لههاوڵاتییهکی دابوو ده‌ستگیرکرا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاشکرای ده‌کات ئه‌و کارمه‌ندی هاتوچۆیه‌ی که له‌هاوڵاتییه‌کى دابوو ده‌ستگیرکراوه‌و سزای سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت.
ده‌قی ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر...
ڕونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە
ئەمڕۆ لەتۆڕە کۆمەلایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کەتیایدا دەردەکەوێت کەکارمەندێکی هاتووچۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتیەک،بۆیە بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەدواداچونی بۆئەو ڕوداوە دەرکرد ،وەلەلێکۆلینەوە دەرکەوت کەڕوداوکەهەفتەیەک بەرلەئێستابوەو،وەلەکاتێک بوە کەکارمەندەکە لەئەرک بوە، وە هاوڵاتیەکە جنێوی پێداوەو هێرشی کردۆتە سەری، چونکە ماتۆرسکیلی لێسەندراوە، وەکارمەندەکەش وەکو کاردانەوەیەک لەهاولاتیەکەی داوە،وەلەبەر ئەوەی ڕێنمایی ئێمەبۆهەمو کارمەندوئەفسەرانمان ئەوەبوە کە دان بەخۆیان دابگرن، تەنانەت ئەگەر هێرشیشیان کرایە سەر،چونکە ئەرکی ئێمە پاراستنی هاوڵاتیانە لەهەمو حاڵەتەکان،وەئەوکارمەندەش ئەوڕێنماییەی پێ جێبەجێنەکراوە،بۆیەلەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارمەندەکە بەندکرا لەگەڵ چەند سزایەکی تری سەربازی،وەئێمە لێرەوە دڵنیای هاوڵاتیان دەکەینەوە کەوائێمەلەخزمەتی ئەوانداین وەبەهیچ شێوەیەک ولەژێر هیچ بیانویەک ڕێگابەکەس نادەین دەستدرێژیان بکاتە سەر،وەداوای لێبوردنیش لەوهاوڵاتیەدەکەن ئەگەر بێ ڕێزیشی بەرامبەر بەکارمەندی ئێمە کردبێت.
ب .هاتووچۆی هەولێر
2022/9/12

