مەسرور بارزانی لەدەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا: لەئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمی هەوڵەکانی دوو ساڵی ڕابووردوومان دەبینن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەمیانی ده‌ستپێكى مەراسیمی ساڵى نوێى خوێندنى (2022 ـ 2023) لە قوتابخانەیەکی قەزای بەردەڕەش، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند له‌دوو ساڵى ڕابردودا ماندوبوین به‌دروستكردنى ژێرخانێكى ئابورى پته‌وو به‌هێز بۆ هه‌رێم، كه‌س ئه‌مه‌ى نه‌بینیوه تائێستا، به‌ڵام دڵنیابن له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌بینن.
ئەمرۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەئامادەبوونی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وەزیری پەروەردە، لەیەکێک لەخوێندنگاکانی قەزای بەردەڕەش لەسنوری پارێزگای دهۆک زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا و ڕایگەیاند:"هه‌وڵده‌ده‌ین ژێرخانێكى به‌هێزى ئابورى دروستبكه‌ین‌و ماوه‌ى دوو ساڵیشه به‌رده‌وامین له‌و هه‌وڵه‌مان، دڵنیام هیچ كه‌س دركى پێنه‌كردوه، به‌ڵام له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌رهه‌م‌و ئاسه‌واره‌كانى ده‌بینن كه ئه‌وه‌ى له‌دوو ساڵى ڕابردودا هه‌وڵمان بۆ داوه چ كاریگه‌ریه‌كى ده‌بێت".
ئاماژەشی بەوەکرد "ڕه‌نگه نه‌توانین هه‌موو كێشه‌كان به‌شه‌وو ڕۆژێك چاره‌سه‌ربكه‌ین، ده‌شزانم خه‌ڵك كێشه‌یه‌كى زۆرى هه‌یه".
مەسرور بارزانی وتیشی :"من ده‌زانم مامۆستایان گله‌ییان هه‌یه‌و پێویستیان به‌ئاوڕدانه‌وه‌ى زیاتره، به‌ڵام دڵنیابن هه‌رچى له‌تواناماندابێت بۆتان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌وه بزانن، تواناى حكومه‌ت سنورداره".له‌و ڕوه‌شه‌وه وتى:"به‌شێكیش له‌هۆكاره‌كانى ئه‌و سنورداریه‌ى تواناى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌و قه‌یرانه ده‌ستكردانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ئه‌نقه‌ست بۆ ئێمه دروستكرا تاوه‌كو ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان په‌كبخرێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌وه ئێوه‌ى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و پێشمه‌رگه بون نه‌تانهێشت ئه‌زمونه‌كه‌مان په‌كیبكه‌وێت".
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلوولی 2022 ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی یەک ملیۆن و 885 هەزار و 400 قوتابی لە ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکرد.
لەهەرێمی کوردستان شەش هەزار و 805 قوتابخانە هەن، بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردوونەتەوە، نزیکەی 16 ملیۆن کتێب چاپ کراون.

