لەکۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێم و باڵوێزی قەتەردا کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەهەرێم تاوتوێی کرا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى قه‌ته‌ر لە عێراق كۆبوونه‌وه و جەختیان لە رەخساندنی زەمینە بۆ وەبەرهێنانی قەتەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووەتەوە و تاوتوێی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی قەتەریان لە هەولێر کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نيوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه 13ی ئەیلوولی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له خالید بن حه‌مه‌د ئه‌لسلێتى، باڵيۆزى قه‌ته‌ر له عێراق كرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا، وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، په‌يوندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى، هه‌وڵه‌كانى كردنه‌وه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر له داهاتوودا، ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ مۆنديالى جيهانى 2022 تاوتوێ كران.
هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاریی هاوبه‌شى نێوانيان و ره‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له كه‌رت و بواره جياجیاكاندا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان لە گرنگيى گه‌شتی راسته‌وخۆى هێڵى ئاسمانيى قه‌ته‌رى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووە.
گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چەند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو‌ن.

