له‌م كابینه‌یه‌دا مامۆستایانی وانه‌بێژ دوو هێنده زیادیان كردوه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/عه‌مار عه‌زیز
نوێنه‌ری گشتی وانه‌بێژان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت له‌گه‌ڵ نوسراوه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر وانه‌بێژان ڕاستگۆنین و وانه‌بێژانیان به‌ته‌واوی پشتگوێ خستووه.
عه‌لی ره‌ئووف مسته‌فا، نوێنه‌ری گشتی وانه‌بێژان له هه‌رێمی كوردستان به هاوڵاتی ی وت: كابینه‌ی 9 ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له 12 ی 6 ی 2019 ده‌ست به‌كاربوو ، ئه‌و كات ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ زیاد له 16 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ بوو ، به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی زیاد له سێ ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی 9 ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دا ئێستا ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ ( 30465 ) مامۆستای وانه‌بێژه، واته نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده زیادی كردووه ، تاوه‌كو ئێستا یه‌ك وانه‌بێژ دانه‌مه‌زراوه ، كه له سه‌ره‌تایی ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی نوێ ھۆشداریمان دا و داواكاریمان پێشكه‌ش كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌زاره‌تی دارایی ، كه ژماره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه و ساڵانه به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوونه ، زۆر به‌داخه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری په‌روه‌رده بێ باك و خه‌م سارد بوون به‌رامبه‌ر به داوكاری ئێمه‌ی نوێنه‌ران"
عه‌لی ره‌ئووف وتیشی: "هه‌ر به‌ڕاست ئێمه نازانین باسی كام ده‌ستكه‌وت ده‌كه‌ن ئه‌و ژماره‌ی 14 ی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ك خۆی جێ به‌جێ نه‌كرا له‌گه‌ڵ نوسراوه‌كانی خۆتان راستگۆنین ،یان كاتێك شایسته‌ی دارایی وانه‌بێژان خه‌رج ده‌كرێت حیسابی خه‌رجی بۆ ده‌كه‌ن نه‌ك مووچه ، ئایا ئه‌مه‌یه ده‌ستكه‌وتی كابینه‌كه‌تان ،له هه‌موو دونیا په‌روه‌رده كۆڵه‌كه‌ی گه‌وره‌ی پێشكه‌وتنی وه‌ڵاته ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی لای حكومه‌ت گرنگ نه‌بێت په‌روه‌رده‌یه ، له ھیچ وڵاتێكی دونیادا نیه چوار جۆر مامۆستا له ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دا ھه‌بێت وه‌ك : میلاك و گرێبه‌ست و وانه‌بێژ و ھاوكار "، له ڕاستیدا ده‌بێت یه‌ك چین مامۆستا ھه‌بێت له ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌ویش مامۆستای میلاكه واته دامه‌زراوبێت ، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژان ته‌نها دامه‌زراندن و ھه‌میشه‌یی بوونه ، نه‌ك ڕێنمایی سه‌قه‌ت و بڕیاری نا مه‌عقول".

