هاتوچۆی سلێمانی پلانێكی نوێ جێبه‌جێ ده‌كات
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌هۆی ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنگه‌كان و له‌پێناو رێگری له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌شه‌قامه‌كان له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ده‌وام رۆژانه له كاتژمێر 7تا 9 به‌یانی هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه، هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌كاته‌وه، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی له‌شه‌قامه‌كاندا، ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت له‌هیچ شه‌قامێكی سنوری شاری سلێمانی له‌كاتژمێر (7 بۆ 9)ی سه‌رله‌به‌یانی هاتوچۆ بكه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و شۆفێرانه‌ی پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره‌نه‌بن تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هاتوچۆی سلێمانی به هاوڵاتی راگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره بارهه‌ڵگری بچوك ناگرێته‌وه‌و ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌گرێته‌وه كه چه‌ند تۆنێك هه‌ڵده‌گرن.
ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وامی قوتابخانه‌كان هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌به‌شێك له شاره‌كانی هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیاندا بگه‌نه‌ن ده‌وامه‌كانیان.

