یه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانی ئاشكرا كرد

3 ساڵ لەمەوپێش
یه‌په‌گه رایگه‌یاند، مه‌روان ده‌ربه‌ندیخان شەڕڤانی هێزەکانیان له حه‌ڵه‌ب له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی به رووداوێك شه‌هیدبووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یەکینەکانی پاراستنی گەل – یەپەگە، به راگه‌یه‌نراوێك شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤانێكی خۆی لە حەڵەب ڕاگەیاند.
یەپەگە ڕایگەیاندووە: هاوڕێمان مه‌روان ده‌ربه‌ندیخان ساڵی ١٩٩٩ له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به سلێمانی له‌دایكبووه. وه‌ك هه‌موو كوردێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كانی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، ساڵی ٢٠١٧ هاته ناوی ریزه‌كانمانه‌وه.
ئاماژەی بەوەکردووە ئەو شەڕڤانەیان، باری شۆڕشی گرتووەتە ئه‌ستۆ و له هه‌رێمی عه‌فرین کاری کردووە و دوایین جاریش له حه‌ڵه‌ب خه‌باتی كرداری به‌ڕێوه‌بردووە. له به‌رخودانی سه‌رده‌می عه‌فریندا به چالاكانه به‌شداربوو برینداربوو، به‌ڵام دیسان له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌شداری له كار و خه‌باتدا كرده‌وه.
یەپەگە ئاشکرای کردووە: له ١٦ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ دا له ئه‌نجامی رووداوێكدا شه‌هیدبوو و چووه ناو كاروانی نه‌مرانه‌وه. زه‌حمه‌ت و ره‌نجی ٥ ساڵه‌ی له ناو شۆڕشدا به‌هایه‌كی گه‌وره‌یه له پێناو ئازادی گه‌له‌كه‌مان.
ناسنامه‌ی شه‌هید به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: مه‌روان ده‌ربه‌ندیخان
ناو و پاشناو: ئالان جه‌مال
ناوی دایك: شه‌هین
ناوی باوك: جه‌مال
شوێنی له‌دایكبوون: سلێمانی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٦ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ حه‌ڵه‌ب

