قوباد تاڵەبانی: نیگەرانم کە ڕۆژانە هەواڵی ناخۆش لەناوچە دابڕێنراوەکانەوە دەبیستم.

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند نیگەرانم کە رۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەکانەوە دەبیستم، هەر لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی کورد و تورکمان و عەرەبە رەسەنەکان و کریستیانەکانی کەرکوک تا کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان.

قوباد تاڵەبانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ڕاشیگەیاند: هەروەها گرفتە ئیداری و سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی خانەقین و دوبز و دوز و دەشتی نەینەوا و شەنگال و کێشەی خوێندنگا کوردییەکان.

قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە دەبێت چ وەک حکومەتی هەرێم و چ وەک لایەنە سیاسییەکان هەموو پێکەوە هەوڵ و توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ناوچانە و نابێت لەوە زیاتر پشتگوێ بخرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار