هه‌په‌گه: هیچ ئه‌ندامێکمان ده‌ستگیرنه‌کراوه‌و ئه‌و دوو که‌سه خیانه‌تکاربوون

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی دەزگای هەواڵگری تورکیا رایگەیاند، لە کەمپی مەخموور دوو ئەندامی پەکەکەیان به‌ناوه‌کانی (خه‌تیب گونه‌ی) و (ئایه ئه‌حمه‌د سوله‌یمان) دەستگیر کردوون و بردویانه‌ته‌وه بۆ تورکیا هەپەگە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە وەڵامدا ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، هەر ئەمڕۆ لە وەڵامی ئەو بانگەشەیەی تورکیادا رایگەیاندووە میدیای شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌سه‌ره‌تاوه به هه‌واڵی ساخته که له‌سه‌ر مێز ئاماده‌کراون، هه‌وڵ ده‌دات رایگشتی تورکیا بخه‌ڵه‌تێنێت، په‌سنی میت ده‌که‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گورزانه بشارنه‌وه که گه‌ریلا له سوپای تورکی ده‌وه‌شێنێت."
هەپەگە وتووشیەتی "له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌لایه‌ن میدیای شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه کرابوو که که‌سانی په‌که‌که‌یی به ناوه‌کانی خه‌تیب و ئاریا له‌لایه‌ن میته‌وه له ئۆپراسیۆنێکی تایبه‌تدا له مه‌خموور ده‌ستگیر کراون. ئه‌و زانیارییانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆده‌کرێت، بێ بنه‌مان."
جەختیشی کردۆتەوە کە ئه‌و که‌سانه به ناوی خه‌تیب و ئاریا کاتێک له ناو ریزه‌کانماندابوون له مانگی ته‌مموزدا خیانه‌تیان کرد، هه‌ڵاتن و دواتر به شێوه‌یه‌ک راده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا کرابوونه‌وه.

