هەپەگە: لە پێنج مانگدا زیاتر لە2000 داگیرکەر سزادراون

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی پێنج مانگی ڕابووردوی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند زیاتر لە2000 سەربازی تورکیای کوشتووە.
هەپەگە دەڵێت" تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان و تیمه‌كانی ناو تونێله‌كانی شه‌ڕ به پێرفۆرمانسێكی به‌رزی شه‌ڕه‌وه به پڕۆفیشناڵی شه‌ریان كرد، له‌گه‌ڵ هێزی پاراستنی ئاسمانی، ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی، چوونه سه‌ر، سابوتاژ، نیشانشكێن، بۆسه‌دانان، چه‌كی قورس، شه‌ڕ-لێدان و تاكتیكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی گه‌ریلاییان به شاره‌زایی به‌كارهێنا و ١٨٨١ چالاكییان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه ٢١٣٢ داگیركه‌ر سزادراون، ١٠ هه‌لیكۆپته‌ر خراونه‌ته‌خواره‌وه و له‌ناوبراون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی له ناو هه‌لیكۆپته‌ره تێكشكێنراوه‌كاندا بوون به باشی نه‌زانراوه، به‌و ژماره راگه‌یه‌نراوه زیاد نه‌كراوه".
هەپەگە دەشڵێت"به به‌ڵگه‌وه تۆمار كراوه كه ده‌وڵه‌تی تورك ٢٠٠٤ جار تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامداوه ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كانی، هه‌موو جۆره ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی شه‌ڕی كه به‌ده‌سته‌وه بوو، له دژی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان به بێ سڵكردنه‌وه و بێ باكانه به‌كارهێنا. له فڕۆكه‌ی شه‌ڕه‌وه تا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، له هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ره‌وه تا هه‌موو جۆره تانك، تۆپ و ئۆتۆمبێلی زریپۆش، هه‌موو به‌كارهێنا. هه‌موو رۆژێك سه‌دان جار گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد".

