ژنە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی ئەشکەنجە دەدرێت و دەچێتە حاڵەتی کۆماوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خانمێکی کورد دوای ئەوەی لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران دەبردرێت و ئەشکەنجە دەدرێت دەچێتە کۆماوەو بێهۆش دەبێت .

ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) ی تەمەن ٢٢ ساڵ دانیشتوی سەقز،لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی نۆی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران  ئەشکەنجە دەدرێت ودەچێتە کۆماوەو لە هۆش خۆی دەچێت و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژینا ئەمینی لە نزیک شاڕێی حەقانی تاران لەلایەن گەشتی ئێرشاد دراوەتە بەر لێدان و دوای دەستبەسەرکران گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی وزای ئەو شارە.

یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی ئەمینی لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە،کە ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکران بە باتۆم دراوەتە بەر لێدان و سەری بە سەختی بریندار بووە دوای گواستنەوە بۆ دەستبەسەرگە باری تەندروستی تێک دەچێت و بە ئەمبوڵانس دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

هەروەها پزیشکەکان بە بنەماڵەی ئەمینییان ڕاگەیاندووە ژینا تووشی جەڵتەی مێشک بووە هیوایەک بۆ باشبوونەوەی نییە.

بنەماڵەکەی ڕاشیانگەیاندووە جەستەی ژینا ڕەش و شین بووەتەوەو و ئاسەواری لێدان بەسەر دەموچاو، قاچ و جەستەیەوە دیارە وناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەمینی کردووە کە نابێت بە هیچ شێوە یەک لەو بارەوە لەگەڵ میدیای دەرەکی قسە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار