جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: وەزارەتی دارایی هۆكاری دواكەوتنی پارەی كۆمپانیاكانی دەرمانە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی: وەزارەتی دارایی هۆكاری دواكەوتنی پارەی كۆمپانیاكانی دەرمانە لەداهاتوودا كێشەی گەورە دروست دەبێت
هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی دەڵێت: "كێشەكە لەوەزارەتی داراییە كە پارەی كۆمپانیاكانی دەرمان دوادەكەوێت، بۆ چارەسەری كێشەكەش تا ڕێنمایی وەزارەتی دارایی نەگۆڕێت كە چەندین جار بەڵێندراوە، ئەم كێشانە بەردەوام دەبێت".
"لەداهاتوودا كێشەی گەورە دروست دەبێت، پێشتر لەهەفتەیەكدا حكومەت 20٪ی پارەی كۆمپانیاكانی دەرمانی دەدا، بەڵام ئێستا كردوویەتی بەمانگی جارێك و لەگەڵ دابەشكردنی مووچەدایە". "دڵنیام تەندروستی هەولێرو دهۆكیش ئەو كێشەیەیان هەیە، بەڵام دیارە جیاوازی لەتەندەردا هەیەو خەڵكی دیكە بەهانایانەوە چووە".

بابهتی پهیوهندیدار
