هەپەگە ژمارەی گەریلا شەهیدبووەکانی شەڕی پێنج مانگی ڕابووردوو ئاشکرادەکات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ئاشکرای دەکات لەشەڕی پێنج مانگی ڕابووردوو لەگەڵ سوپای تورکیا 105 گەریلا شەهیدبوون و زیاتر لە2000 سەربازی تورکیا کوژراون.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە دەڵێت: به‌رخودانی پێنج مانگه‌مان به دڵسۆزیی بێكۆتایی بۆ رێبه‌رایه‌تی، شه‌هیدان و گه‌له‌كه سته‌ملێكراوه‌كه‌مان، به ئیراده، رۆحی فیدایی، بڕوا و بڕیارداری له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئاپۆیی هاته‌دی. كاتێك له رووی توانا، ژماره و ته‌كنیكی شه‌ڕ هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، ده‌بینرێت كه یه‌ك له شه‌ڕه نابه‌رابه‌ره‌كانی مێژوو رووده‌دات. ئه‌و قۆناغی به‌رخودانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ته‌نیا به به‌شداری گه‌ریلایی گیانبازی ئاپۆیی ده‌توانرا به‌ره‌وپیری بڕۆیشتینایه. هاوڕێیانمان ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م به‌رخودانه‌یان كرد هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رۆح و وشیاریه شێوه و شێوازی گه‌ریلایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیكیان به شێوه‌یه‌كی راست و دروست جێبه‌جێ كرد و له ئاستێكی به‌رزدا پڕۆفیشناڵییان له شه‌ڕدا نیشاندا. ١٠٥ هاوڕێمان كه له‌م پێنج مانگه‌ی دواییدا شه‌هیدبوون، قوربانیاندا، پێشه‌نگایه‌تییان بۆ قۆناغه‌كه كرد و داستانی قاره‌مانێتی بێ پسانه‌وه‌یان خوڵقاند".
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان و تیمه‌كانی ناو تونێله‌كانی شه‌ڕ به پێرفۆرمانسێكی به‌رزی شه‌ڕه‌وه به پڕۆفیشناڵی شه‌ریان كرد، له‌گه‌ڵ هێزی پاراستنی ئاسمانی، ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی، چوونه سه‌ر، سابوتاژ، نیشانشكێن، بۆسه‌دانان، چه‌كی قورس، شه‌ڕ-لێدان و تاكتیكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی گه‌ریلاییان به شاره‌زایی به‌كارهێنا و ١٨٨١ چالاكییان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه ٢١٣٢ داگیركه‌ر سزادراون، ١٠ هه‌لیكۆپته‌ر خراونه‌ته‌خواره‌وه و له‌ناوبراون".
جێگای ئاماژەیە بەوردبوونەوە لەئامارەکان بۆمان دەردەکەوێت شەهیدبوونی هەر گەریلایەک لەبەرامبەر کوژرانی 20 سەربازی تورکیادایە.

