یەک گەریلا بەرامبەر بە 20 سەربازی تورک

3 ساڵ لەمەوپێش



سوپای تورکیا سەرباری بەکارهێنانی پێشکەوتوترین تەکنەلۆجیای جەنگی و تێچوویەکی زۆری ئابوری هێشتا بەرامبەر بە گەریلا یەک بە بیستە.

بەپێی دوایین ئاماری هەپەگە لە ماوەی 5 مانگی رابردودا لە جەنگی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا 2132 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و لە بەرامبەردا 105 گەریلا شەهید بوون. بەگوێرەی ئەو ئامارە لە بەرامبەر یەک گەریلادا 20 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

ئەوە لە کاتێکدایە سوپای تورکیا لە هێرشەکانی دا پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیای سەربازی وەک درۆنی چاودێری، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر، بۆمبی کیمیایی جۆراوجۆر، بۆمبی فۆسفۆڕی، بۆمبی تێرمۆباریک و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بەکار دەهێنێت.

هاوکات تورکیا لەم جەنگەدا پشتی بە تۆڕێک لە سیخوڕەکانی خۆی بەستوە، کە چاودێریی هاتوچۆی گەریلا و جموجولەکانیان دەکەن و شوێنەکانیان بە سوپای تورکیا ڕادەگەیەنن، یان بۆسەیان بۆ دادەنێن و شانبەشانی سیخوڕەکان جاش و چەتەکانی پاشمای داعش و قاعیدە و میلیشیاکانی تورک بەکار دەهێنێت. ئەوەش بۆ تورکیا تێچویەکی زۆری ئابوریی هەیە و ئابوریی تورکیا توشی قەیران و هەڵئاوسان و دابەزینی بەهای لیرە کردوە.

جگە لەوەش لە ئاستی نێونەتەوەیدا تورکیا وێنایەکی داگیرکارانە لە خۆی نیشانداوە، نەک نەیتوانیوە رەوایی بەو هێرشەکانی بدات، بەڵکو بە تەواوی خوي وەک دەوڵەتێکی دژبە کوردبە هەموان ناساندوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار