دوو خوێندنگای خێرا بۆ رزگاربوانی ده‌ستی داعش ده‌كرێنه‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز
به‌مه‌به‌ستی درێژه پێدان و ته‌واوكردنی خوێندن یان په‌وه‌رده‌ی شه‌نگال به‌شی كوردی دوو خوێندنگای خێرا بۆ رزگاربووانی ده‌ستی داعش ده‌كاته كه به‌هۆی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیان له‌دوای رزگاربوونیان وه‌رنه‌گیراون.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شه‌نگال به هاوڵاتی ی وت" له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگایه‌كان بۆساڵی نویێ خوێندن هاوكات دوو خوێندنگای خێرا بۆ رزگاربوانی ده‌ستی داعش و ئه‌وئاوارانه‌ی كه به‌هۆی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیان نه‌یانتوانیوه درێژه به خوێندن بده‌ن كراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌كه‌مپی چه‌م مشكۆ و ئه‌وه‌ی تر له‌كه‌مپی شاریا".
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و سیسته‌می خوێندن له‌و دوو خوێندنگایه ،شه‌هاب ئه‌حمه‌د وتی"بۆ ره‌گه‌زی نێر پێویستی ته‌مه‌نی9ساڵ بێت و21 زیاتر نه‌بێت بۆ ره‌گه‌زی مێ 9ساڵ بێت و23زیاتر نه‌بێت، هه‌ردوو قوناغ به‌یه‌ك ساڵ ده‌خوێندرێت به نموونه پولی سێیه‌م و چواره‌م پێكه‌وه و قوناغی نۆیه‌می بنه‌ره‌تی به‌جیا ده‌بێت، هه‌ر رزگاربوویه‌ك بیه‌وێت درێژه به خوێندن بدات ده‌توانێت سه‌ره‌دانی ئه‌و دوو خوێندنگایه بكات و ناوی خۆی تۆماربكات".

