كۆڵبەرێک بە تەقەی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

3 ساڵ لەمەوپێش
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە ناوچە سنورییەکانی نێوان رۆژھەڵاتی کوردستان و ھەرێمی کوردستان بە تەقەی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسنووری نەوسوود ژمارەیەک کۆڵبەر لەلایەن ھێزە چەکدارەکانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کۆڵبەرێک بەناوی (ئیسماعیل عەبدی) تەمەن ٣٢ ساڵ، کە خەڵکی جوانڕۆیە گیانی لەدەستداوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا نزیکەی ١٢ کۆڵبەر لەسەر سنوورەکان بە تەقەی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

بابهتی پهیوهندیدار
