بەمنزیکانە ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەی نەوت چارەسەر دەبن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کونسوڵی چین کۆبووەتەوە و باسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە، وەزیری سامانە سروشتییەکان دەڵێت: بەمنزیکانە ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کردووە لە لیوجیون، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان. لە دیدارەکە کونسولی چین نزیکبوونەوە لە چارەسەری دۆسیەی نەوتی نێوان هەرێمی کورستان و عێراقی بەرز نرخاندووە و پاڵپشتی چینیشی بۆ ئەم هەنگاوانە نیشانداوە.

ئەگەرچی لە یەکنزیبوونەوەی زۆر لەسەر دۆسیەی نەوتی کوردستان هەیە، بەڵام هێشتا چەند خاڵێک ماون بۆ چارەسەر، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە کۆتایی بەم چەند گرفتەش بێت.

وەزیری سامانە سروشتییەکان لە دانیشتنەکە وتویەتی، کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەمنزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەچێت. 

لە 25ـی ئاداری 2023ـەوە بەهۆی سکاڵایەکی حکومەتی عێراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان وەستاوە. دوای هەموارکردنەوەی بودجە و دیاریکردنی شایستەی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان چەندین کۆبوونەوە کراون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار