به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری ئیداره‌ی زاخۆ: زیاتر له 50% ناوچه گه‌شتیارییه‌كانمان گره‌نتی ئه‌منییان نیه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری ئیداره‌ی زاخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، نیوه‌ی سنووره‌كه‌مان گره‌نتی ئاسایشی نیه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه له دوای روداوه‌كه‌ی 20ی ته‌مموز رێژه‌ی گه‌شتیاران بۆ سنووره‌كه‌مان زۆر كه‌م بكات.
چیا ئه‌مین به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگۆزاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، به هاوڵاتی راگه‌یاند:" رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له دوای روداوه‌كه‌ی 20ی ته‌مموز به رێژه‌ی 70% كه‌میكردوه، ئه‌وه‌شی سه‌ردان ده‌كات زیاتر سه‌ره‌دانی ناوه‌ندی زاخۆ وه‌كو پردی ده‌لال و زۆر شوێنی تر له شاری زاخۆ ده‌كه‌ن ، سه‌یرانگای په‌ره‌خێ و ده‌شتی ته‌خ له‌سنوری ناحیه‌ی ده‌ركار و ئه‌و شوێنه‌ی كه‌سوپای توركیا له 20 ته‌مۆز بۆردومانی كرد ناوچه‌ی ( محه‌ره‌م ) قه‌ده‌غه‌كراون و رێگا ناده‌ین هیچ گه‌شتیارێك سه‌ره‌دانی ئه‌و ناوچانه بكات".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌وڵێك هه‌یه ژماره‌ی پاسه‌وانانی سنوور زیاد بكرێن و چه‌ند لیوایه‌كی سوپای عیراقیش له‌سنوره‌كه جێگیربكرێن ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی ناوچه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیاره‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌هۆی دۆخی عیراق جارێ هه‌موو شتێك وه‌ستاوه.
وتیشی: تاوه‌كو حكومه‌تی عیراق و توركیا ئه‌م پرسه‌یه له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن رێگا به‌هیچ گه‌شیارێك ناده‌ین سه‌ردانی سنوری ناحیه‌ی ده‌ركار بكه‌ن، سه‌رووی 50% شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانی سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆیش گره‌نتی ئه‌منییان نیه، و ناتوانین گه‌شتیار ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه بكه‌ین و جارێكی تر توركیا بۆردومانی ئه‌و شوێنانه بكاته‌وه و قوربانی لێ بكه‌وێته‌وه.

