له‌چالاكییه‌كی گه‌ریلادا 15 سه‌ربازی توركیا كوژران
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
له چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له دژی سوپای توركیا كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی سیدای سه‌ر به زاپ پێشڕه‌وی بكه‌ن، ١٥ سه‌رباز سزادران و ٥ سه‌ربازیش برینداركران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا كه ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدای سه‌ر به هه‌رێمی زاپ پێشڕه‌وی بكه‌ن، گه‌ریلاكانی ئازادی ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه‌و شكستێكی گه‌وره‌یان توشكردن.
به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌په‌گه كه تا ئێستا به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، له چالاكییه‌كاندا لانیكه‌م ١٥ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٥ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداركراون.
دوێنێش ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندی هه‌په‌گه ئاماری پێنج مانگی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ سوپای توركیای بڵاو كرده‌وه‌و ئاشكرای كرد، گه‌ریلا له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار و ٨٨١ چالاكییان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامداوه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه؛ دوو هه‌زار و ١٣٢ سه‌رباز سزادراون، كه ١٢یان جاش و ١٣ی دیكه‌یان ئه‌فسه‌ری باڵا بوون، ٢٩٠ سه‌ربازیش برینداربوون و ١٠ هێلیكۆپته‌ریش خراونه‌ته‌خواره‌وه و له‌ناوبراون.
هه‌په‌گه ڕونیكردوه‌ته‌وه له‌و پێنج مانگه‌دا كه ده‌وڵه‌تی تورك هێرشێكی نوێی ده‌ستپێكردوه دوو هه‌زارو چوار جار بۆمبی فۆسفۆر، ئه‌تۆمی تاكتیكیی و چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه، كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌ده‌غه‌ن. له‌لایه‌ن هێزه‌كانیشمانه‌وه به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوانه به به‌ڵگه تۆماركراون.

