ژینا ئهمینی لە شاری سەقز بەخاکسپێردرا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سهرلهبهیانی ئهمرۆ لەمهراسیمێکدا تەرمی ژینا ئهمینی لە گۆرستانی ئیچی لەشاری سهقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ئامادهبوونی ههزاران کهس بە خاکسپێردرا .
بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژی ١٣ی ئەیلول لەلایەن پۆلیسی روبەروبوونەوەی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشییەوە دەستبەسەرکرا و لەکاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تارانەوە بە توندی لەسەر و جەستەی دراوە ، دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە میدیای ڕەسمی ئێران گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوەوئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە ژینا ئەمینی ئەشکەنجە درابێت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە خۆی باری تەندروستی تێکچووەو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابهتی پهیوهندیدار
