خۆپیشاندانەکەی سەقز بۆ ژینا ئەمینی کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوابەدوای گیانلەدەست دانی ژینا ئەمینی و بە خاکسپاردنی لە گۆڕستانێکی سەقز پاش خواحافیزی لە تەرمی زینا ئامادەبوانی گۆرستانەکە کە هەزاران کەس دەبوون ناڕەزاییان دەربڕی.
لەو چوارچێوەیەشدا هێزە ئەمنییەکانی سەقز ڕوبەڕویان بونەوەو بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو.
بە پێی زانیارییە ناڕەسمییەکان بەهۆی دروستبوونی گرژیوئاڵۆزییەکانەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژراو و بریندار بوون.
تا دێت گرژیوئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ڕوولەزیادبوون دەکات ،هەرچەندە میدیای ڕەسمی ئێران گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردۆتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات ناوبراو لە هۆڵێکدا لە هۆشخۆی چووەو هیچ توندوتیژییەکی بەرامبەر نەکراوە لە بەرامبەریشدا چالاکوانان و میدیاکارانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ژینا ئەمینی لە لایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشکراوەتە سەری و ئازار بە سەری گەیشتووە هەر ئەمەش وایکردووە کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بێهۆشببێت و پاشان گیان لە دەست بدات.

