نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیا دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە فەرمی بانگێشتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیا لە لەندەن دەکرێت
لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکوومهتی بهریتانیا، بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له شاژن ئێلێزابێسى دووەم، دهگاته لەندەنى پایتەختى بەریتانیا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خرایە ڕوو کە لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانى لهگهڵ سهرکرده و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فهرمییە دەبێت.

بابهتی پهیوهندیدار
