سەعدی پیرە: یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن

3 ساڵ لەمەوپێش



سەعدی پیرە: یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن

هاوڵاتی

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ هاوڵاتی رایگەیاند: «كێشەكان لەنێوانی یەكێتی و پارتی چارەسەر نەبوون و نەگەیشتووینەتە ئەنجامێك كەبتوانرێت ئێمە لەبەغداد بەیەك پلاتفۆڕم و یەك بەرنامەی هاوبەش بەشداری بكەین».

دەربارەی ئەوەی ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتوون بەیەك وەفد بچن بۆ بەغداد؟

سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت: نەخێر، چونكە دوو بەرنامەی جیایان پێشكەشكردووەو هەریەكەو بەرنامەی خۆی پێشكەشكردووەو تائێستا پڕۆژەی هاوبەشیان نییە.

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی دەكرێت لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، تا چەندێک ئەمە راستە، سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت: «تائێستا ناتوانین پشتڕاستی بكەینەوە كە رێككەوتن كراوە، یەكێتی و پارتی هێشتا لەو بارەیەوە نەگەیشتوونەتە ریككەوتن».

لەکاتەکانی داهاتوودا دەقی تەواوی چاوپێکەوتنەکە لەماڵپەڕو پەیجی هاوڵاتی دادەنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار