نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد له‌په‌رله‌مانی ئێران ڕه‌خنه له‌لیژنه‌ی ئاشکراکردنی ڕاستییه‌کانی مه‌رگی ژینا ده‌گرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنەری شاری مەهاباد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران ڕه‌خنه‌ی گرت له‌و لێژنەیه‌ی که بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان کە لە لایەن پەرلەمانی ئێرانه سەبارەت بە مه‌رگی ژینا ئەمینی پێکهێنراوە.
ئاژانسی کورد پرێسی ئێرانی له‌زاری جەلال مەحموودزادە نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێران بڵاویکردۆته‌وه: من لەو بارەیەوە ناڕەزایەتیم بەرامبەر بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەربڕی، چوونکە ئەو لێژنەیە بۆ دۆزینەوەی ڕاستیان لەلایەن پەرلەمانەوە سەبارەت بە کۆچی دوایی مێهسا ئەمینی پێکهێنراوە، توانای ساڕ‌ێژ کردنی ئەم زامەی نییە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ناڕەزایی منیش لەبەر ئەوەیە کە زۆربەی ئەندامانی لیژنەکە هەمان ئەوانەن کە هەر لە سەرەتاوە دەیانگوت هیچ شتێک ڕووی نەداوە.
مەحموودزادە جەختی کردەوە: تا ئەو کاتەی رێوشوێنی جددی بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ئەم پرسە نەگیرێتەبەر، دڵی ئەم بنەماڵە خەمبارە ئارام ناگرێتەوە.

