هەدەپە پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات لە بەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەدەپە پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات لە بەرامبەرکوشتنی ژینا ئەمینی.

عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی مەزۆپۆتامیا ڕایگەیاند: "ئەوەی ئێستا لە ئێران هاتووەتە ئاراوە، دەرئەنجامی سەپاندنی سیستمی باڵادەستیی پیاوانە”.

ڕاشیگەیاند سبەینێ هەدەپە لە هەموو ئەو شوێنانەی تێیاندا ڕێكخستنی هەیە، بە مەبەستی پشتیوانیی دەربڕین بۆ ئەو ناڕەزایەتییانەی لەدوای كوژرانی ژینا ئەمینیی دەستیانپێكردووە، دەڕژێتە شەقامەكان و خۆپیشاندان و چالاكیی ئەنجام دەدات.

وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە دەشڵێت:”پێكەوە هاوار دەكەین كە ئازادیی ژنان، ئازادیی كۆمەڵگا بەدیدەهێنێت”.

هەربۆیە هەدەپە لە ٥١ شار و شارۆچکە بەهاوبەشیی لەگەڵ ٤٠٠ ڕێكخستنی ناوەندیی و ناوچەیی، سبەینێ ناڕەزایەتیی بەرامبەر كوژرانی ژینا ئەمینیی دەردەبڕن و چالاكی هاوبەش لە دژی دەسەڵاتی ئێران ئەنجام دەدەن و پشتگیریی لەو هاوڵاتییانە دەكەن، كە دژی كوژرانی ئەو كچە كوردە خۆپیشاندان دەكەن.

عایشە ئاجار باشاران وتیشی: پشتیوانی لە ژنانی ئێران لە شارەكانی توركیا و كوردستان تا دێت زیاتر دەبێت و ئێمەش وەك هەدەپە بە هەموو ڕێكخستنەكانمانەوە سەرنج دەخەینە سەر فشارەكان بۆ سەر ئێران و پشتگیریی خۆپیشاندەران دەكەین و دەڵێین ‘خەباتی هاوبەشی ژنان و پێكهاتەكان بەم شێوەیە، سەپاندنی دەسەڵاتەكان لەناو دەبات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار