هه‌ڵۆ بێكه‌س به‌هۆنراوه‌یه‌ك هاوخه‌می بۆ سه‌لیم حه‌قیقی ده‌رده‌بڕێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شه‌وی رابردوو له‌خۆپیشاندانه‌كانی شاری شنۆ‌دا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سێ گه‌نج به‌گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران شه‌هید كرا، كه یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه كوڕی نوسه‌ری دیاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو به‌ناوی میلان حه‌قیقی.
بۆ ئه‌و خه‌مه‌ش شاعیر هه‌ڵۆ بێكه‌س كوڕی شاعیری گه‌وره‌ی كورد شێركۆ بێكه‌س هۆنراوه‌یه‌ك بۆ نوسه‌ری كورد سه‌لیم حه‌قیقی ده‌نوسێت و ده‌ڵێت...
مامۆستا سه‌لیم حه‌قیقی!
ناتوانم لێت جیاببمه‌وه، ئه‌مه عه‌شقه و
سه‌ر به گیانی سووتاوی شیعرم هه‌ڵئه‌گری
له‌ناو ئه‌ودا ئه‌توێمه‌وه
له توانه‌وه‌مدا پێت ئه‌گه‌م!
ئه‌بارێم و په‌ڵه له‌ناو رِۆحتا ئه‌ده‌م
ئه‌مه عه‌شقه و من ماچی خوا
به لێوی مه‌رگی خۆم ئه‌كه‌م
ناتوانم لێت جیاببمه‌وه... و پرِ به گه‌رووم
شیعره‌كه‌ی باپیرم ده‌ڵێمه‌وه بۆت:
بێ قسووره، چه‌ند جه‌سووره سه‌د شكوور ئه‌ولاده‌كه‌ت
وا له‌رِێی تۆدا له‌خوێنا سه‌یری چۆن ئه‌تلێته‌وه
به‌سیه ته‌عنه‌م لێ مه‌ده هه‌ر رِۆڵه‌كه‌ی جارانتم
هێنده حیلمت بێ هه‌تا ده‌ست و پێم ئه‌كرێته‌وه
شه‌رته شه‌رتی پیاوه‌تی بێ گه‌ر خودا ده‌ستم بدا
دوژمنت په‌ت كه‌م و وه‌كو سه‌گ بیخه‌مه ژێر پێته‌وه

