دهۆك؛ هونەرمەندێك بەهۆی وتنی گۆرانیەك بۆ دەستگیركراوانی بادینان دەستگیردەكرێت

دەستگیركراوانی بادینان لەڕەوشوێكی خراپدان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هونەرمەندێكی شاری دهۆك بەهۆی وتنی گۆرانیەك بۆ دەستگیركراوانی بادینان دوو مانگە بێ دادگاییكردن دەستگیركراوە، هاوكات دەستگیركراوانی بادینانیش كە بڕیاری ئازادكردنی بە مەرجیان بۆ دەركراوە تا ئێستا لە ئازادنەكراون و رەوشی زیندانیكردنشیان لە ئاستێكی خراپدایە.

 بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی راگەیاند:»داوای تەمیزی حوكمی پێنج گیراوی بادینانمان كردووە، كە پێشتر ئازادبوونی بەمەرج دەیگرتنەوە بەڵام ئازادنەكران، سەرەڕای ئەوەش هەریەكە و لەگەڵ دوو ئەندامی داعش زیندانیكراون».

وتیشی:»12 گیراوەكەی بادینان كە دوویان لەبادینان زیندانیكراون تائێستا ئازاد نەكراون، خەڵكێكی دیكەش هەیە بەدەر لەوانەی بێ دادگاییكردن سزادراون، یەكێك لەوانە هونەرمەندێكە بەناوی بڵند ئامێدی دوو مانگە بەبێ دادگاییكردن و بەهۆی وتنی گۆرانییەك بۆ دەستگیركراوانی بادینان لەناو ماڵەكەی خۆیدا لە دهۆك دەستگیركراوە».

بەوتەی بەشدار حەسەن «دۆخی زیندانیانی چاكسازی گەوران بەگشتی خراپە و بەتایبەتیش زیندانیانی بادینان شەڕی دەروونییان لەگەڵ دەكرێت، گوهدار زێباری 15 رۆژە تەلەفۆنی وەكو سزایەك لێی بڕدراوە، كەسوكارەكەی رۆژی 16-9-2022 بینیویانە و بەوتەی ئەوان لەژوورێكدا دایانناوە كە دوو ئەندامی داعشی لەگەڵدایە».

رۆژی چوارشەممە 31 ی ئابی 2022 بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی هەولێر  لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دادوەری دادگای كەتنی هەولێر بڕیاری كۆتایی سەبارەت ئازادكردنی بە مەرجی هەریەك لە (كۆڤان تارق، ئەمجەد یوسف، نێچیرڤان بەدیع، یوسف شەریف، محمد ناجی)دا كە بەگوێرەی بڕیارەكە ئەو سزادراوانە ئازادكردنی مەرجدار نایانگرێتەوە.

بەشدار حەسەن دەڵێت: «هەریەك لە (شیروان شیروانی، مەلا شڤان، هاریوان عیسا، گوهدار زێباری و ئەیاز كەرەم) داواكاریەكیان لە ڕێگەی چاكسازی گەورانی هەولێرەوە ئاڕاستەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كردوە بۆ گواستنەوەیان لە چاكسازی گەورانی هەولێرەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی».

بەشدار حەسەن ڕاشیگەیاند: لەگەڵ پارێزارن لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بریاری دادگا لە بارەی ئازاد نەكردنی ئەو دەستگیركراوانە بەشێوەی مەرجدار تەمیز بكەینەوە، چونكە ئەم بریارەی دادگا و داوكاری گشتی پشتیان پێی بەستووە، دوور و نزیك پەیوەندی بە ئازادكردنی مەرجداوە نیە. بەوتەی ئەو پارێزەرە بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2013ی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئەم بریارەی دادگا پشتی پێ بەستووە یاسای تیرۆرە، كە ئەمەش سەرپێچیكردنی یاسایە.

ئازادكردنی بەمەرج یەكێكە لەو رێوشوێنانەی لەیاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستاندا كاری پێدەكرێت و بریتییە لەوەی بۆ هەر ساڵێك دەتوانرێت سێ مانگ لەماوەی سزادانی تاوانبار كەمبكرێتەوە، ئەگەر لەزینداندا بەباشی مامەڵەی كردبێت.

دوای حوكمدانی پێنج كەسی شارۆچكەی شیلادزێ لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا بەدوو ساڵ زیندانیكردن، ئەو كەسانە ساڵێك و شەش مانگیان لەزیندانی ئاسایش بەسەربردبوو، دەتوانرێت ئەو شەش مانگەی دیكەیان بەئازادكردنی بەمەرج بۆ هەژماربكرێت و ئازادبكرێن، بەهۆی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەش زیندانیكراوان كە ژمارەیان 53 كەسە مانیان لەخواردن گرت.

نزیكەی دوو مانگ لەمەوبەر 53 زیندانی لەچاكسازی گەورانی هەولێر كە 10یان سزادراوانی بادینان و شیلادزێن، دەستیان بەمانگرتن لەخواردن كرد، پاش ئەوەی دادگای هەولێر بڕیاری ئازادكردنی بەشێك لە دەستگیركراوانی بادینانی دەركردو بەپێی بریارەكە دەبوایە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی رابردوو ئازاد بكرێن، بەڵام بڕیارەكە راگیراوە و تائێستاش جێبەجێنەكراوە هەرچەندە چەندین جار ئەو زیندانیانە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە مانیان لەخواردن گرت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار