وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌به‌رده‌وامی به‌دواداچوونه‌كانی تایبه‌ت به‌ ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ  د.نه‌رمین معروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێبه‌ران پرسیارێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی فیدڕاڵی كرد، تایبه‌ت به‌ ژماره‌ی خه‌مڵێنراوی دانیشتووانی هه‌رێم و رێژه‌یان بۆ كۆی دانیشتتووانی عێراق كه‌ ساڵانه‌ ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ دیاریكردنی پشك و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدڕاڵ.

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵ ئاشكرایكرد كه‌ ژماره‌ی خه‌مڵێنراوی دانیشتووانی هه‌رێم (5884023) كه‌سه‌ و رێژه‌ی ( 14%) دانیشتووانی عێراق پێكدێنن. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ وێرای دروستكردنی ئاسته‌نگی به‌رده‌وام بۆ پێنه‌دانی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ، به‌بێ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان له‌ عێراق ، پشكی هه‌رێم به‌ كه‌متر و به‌ڕێژه‌ی( 12.6% ) ئه‌ژماركراوه‌ .


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار