وەزارەتی بازرگانی عێراق: هیچ کێشەیەک لە ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکدا نییە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند هیچ کێشەیەک لە سەبەتەی خۆراکدا نییە، جەختیش لەوەدەکاتەوە هاتنی جۆرە نوێیەکانی برنجی تایلەندی بۆ عێراق و دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان سەبارەت بەم جۆرە برنجە.

لەوبارەیەوە "محەممەد حەنون" وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق راگەیاندووە" ژمارەیەک کەشتی بارھەڵگر بە برنجی تایلەندی بە کوالێتییەکی باش گەیشتوونەتە عێراق، داواشی لە هاوڵاتیان کرد، کە ئەم برنجە وەریبگرن و باوەڕ بەو دەنگۆیە نادروستە نەکەن کە لەسەر برنجی تایلەندی ھەیە.

"حەنون"راشیگەیاند " برنجی بەردەست لەو جۆرەیە کە لە بازاڕە ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەندێک بریکاری تەماحکار بانگەشەی ئەوە دەکەن کە برنجەکە ناشێ بۆ خوادن ،بۆیە بەشێک لە هاوڵاتیان ناچارن وەری نەگرن کە ئەمەش ڕاست نییە.

"حەنون"جەختی لەوەشکردەوە "کە ئەم برنجە یەکێکە لە باشترین سەرچاوە خۆراکیە نێودەوڵەتییەکان، بەو پێیەی تا ئێستا بارەکان گەیشتووەتە هەشتەمین کەشتی، و تا کۆتایی ساڵ ژمارەی ئەو کەشتیانەی کە ئەم برنجە بار دەکەن دەگاتە ١١ کەشتی . 

وتیشی"گرێبەستێک هەیە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەڕێگەی کەرتی تایبەتی عێراقەوە کە بنەچەیەکی زۆر باشی دارشتوە، ھەروەک وتیشی "هیچ کێشەیەک لەبارەی سەبەتەی خۆراکەوە نییە. ڕوونیشیکردەوە کە "وەزارەتی بازرگانی بە چەند ئاراستەیەک جووڵەی کردووە بە ئامانجی دوورخستنەوەی عێراقییەکان لە قەیرانی خۆراک. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار