ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

حکومەتی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بازرگانیی نەوت و پترۆکیمیایی ئێراندا دەسەپێنێت

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سزای نوێ بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەسەپێنن بۆ رێگریکردن لە هەوڵەکان بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی سەر فرۆشی بەرهەمی نەوت و پێترۆکیمیایی.

حکومەتی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بازرگانیی نەوت و پترۆکیمیایی ئێراندا دەسەپێنێت، یەکێک لە ئامانجەکانیش بریتییە لە دوو کۆمپانیای چین کە نەوتی خاوی ئێران کۆگا دەکەن و دەستی باڵایان لە بازرگانیی نەوتی ئەو وڵاتەدا هەیە، سزاکان دوو ناوەندی کۆگاکردنی نەوتی خاوی ئێران لە چین و بەڕێوەبەرێکی ئاژانسی کەشتیوانیی جیهانی کە ئەرکی گواستنەوەی نەوتی ئێرانی بووە، دەگرێتەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش هەشت ناوەندی دیکەی بۆ سزادان دیاریکردووە کە لە هەناردەی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران رۆڵیان هەبووە. ئەو کۆمپانیایانە لە ئێران، هۆنگ کۆنگ، هیندستان و ئیمارات چالاکن و لقیان هەیە.

ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوە کرد، ئەو سزایانە بەگوێرەی فەرمانی حکومەتی فیدراڵی سەپێنراون کە رێگە بە سەپاندنی سزا بەسەر بازرگانی نەوت و بەرهەمی نەوتی و پترۆکیمیایی ئێران دەدات.

ئەم پاکێجە لە سزاکانی ئەمه‌ریکا و توندترکردنی گوشارەکانی سەر تارانه‌، هاوکاتن لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران و پێشێلکارییەکانی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندەران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار