هەموو جۆرە چالاکیەک لە مێردین و جۆلەمێرگی باکوری کوردستان قەدەغەکران

3 ساڵ لەمەوپێش



لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ و مێردینی باکوری کوردستان، حکومەتی تورکیا هەموو جۆرە چالاکیەکەی قەدەغە کرد.

بە بیانوی جیاواز لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، بە بەردەوامی چالاکیە مەدەنیەکان لە پارێزگاکانی باکوری کوردستان قەدەغە دەکرێن. پارێزگاری مێردین رایگەیاند، ئەمڕۆ تاوەکو ٢٨ی مانگ هەموو جۆرە چالاکی، میتینگ، کۆبونەوە و خۆپیشاندانێک قەدەغەکراون.

پارێزگاریی مێردین لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە پەکەکە فەرمانی بە لایەنگرانی کردووە کە خۆپیشاندان و چالاکی ئەنجام بدەن، بۆیەش هەموو جۆرە چالاکیەکیان قەدەغە کردووە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بە تەنیا ئەو خۆپیشاندان و چالاکیانە رێگەپێدراون کە مۆڵەتیان بۆ وەرگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە، پارێزگاری جۆلەمێرگیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هەموو چالاکییەک لە پارێزگاکە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدغەکراون.

لە راگەیەندراوەکەی پارێگاری جۆلەمیرگدا هاتووە، لە ناو سنووری جۆلەمێرگدا لە ١٤ی کانونی دووەمەوە تا ٢٨ی کانونی دووەم لە شەقام، گەڕەک، پارک و لە هەموو گۆڕەپانە کراوەکان، بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەکی گەل وەک گردبوونەوە، کۆبوونەوە، خۆپیشاندان، چالاکی دانیشتن، رێپێوان و چالاکی شەرمەزارکردن هەروەها مانگرتن لە خواردن، دانانی خێمە، کۆنفرانسی رۆژنامەوانی، مەراسیمی یادکردنەوە و شانۆ قەدەغەکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار