فەوزی هەریری: "لە دوو مانگی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی رۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکات"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوو مانگی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 16-01-2023 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی. هیوادارین ناکۆکییەکان زیانیان بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەبێت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەمیشە چەترێک بووە بۆ کۆکردنەوەی هەموو لایەک و ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ئەرکە".

وتیشی، ""ئەرکی یاسایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنە، دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت، لە دوو مانگی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە دیاری دەکات."

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەی برێت مەکگۆرکیش وتی،"جارێ نازانین بەنیازی چییە، بەڵام ئەمشەو لە بەغداوە دێت بۆ هەرێمی کوردستان و بەپێی زانیارییەکانی ئێمە لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار