جه‌بار یاوه‌ر: ده‌بێت كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوپای توركیا له هه‌رێم بچێته ده‌ره‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌مینداری پێشوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، پاراستنی سنوره‌كان بابه‌تێكی سیادیه و پێویسته عێراق له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتن ئه‌نجامبدات بۆ پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری پێشوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند،"بابه‌ته سنورییه‌كان بابه‌تێكی سیادین، به‌مانای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستن به حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه، بابه‌تی هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیاش كێشه‌یه‌كه و ئه‌ركی عێراقه كه هه‌ستێت به ئه‌نجامدانی رێوشوێنی پێویست دژ به‌و جوڵه‌یه‌ی هێزه‌كانی توركیا كه به‌درێژایی 30 كیلۆمه‌تر هاتونه‌ته نێو خاكی وڵاته‌كه‌مانه‌وه".
وتیشی، "به‌پێی لێدوانی ته‌واوی داموده‌زگاكانی عێراق بێت هیچ رێككه‌وتنێك نییه بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا به‌مشێوه‌یه بێنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه، بۆیه ده‌بێت عێراق له‌گه‌ڵ توركیا رێكبكه‌وێت له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مه‌سه‌له‌ی شه‌نگال و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه پێویستیان به‌رێكه‌وتن هه‌یه و رێككه‌وتنیش كراوه، به‌ڵام تا ئێستا بۆچی ئه‌م ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێنه‌كراوه ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی دیكه‌یه و پێویستی به كات هه‌یه، چونكه داواكاری هه‌یه و ئه‌و داواكارییانه‌ی هاوڵاتیانی شه‌نگالیش رێگربون له جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه".
له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، جه‌بار یاوه‌ر ڕایگەیاند، "ئه‌م بابه‌ته له‌مێژه هه‌یه و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم و له ساڵی 1992وه هه‌یه، ئێمه یه‌كه‌مین هه‌نگاومان بۆ رێككخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نا، چونكه ئه‌وكاته ته‌نها هێزه‌كانی پارتی و یه‌كێتی نه‌بون، به‌ڵكو حزبه‌كانی دیكه‌ش هێزی چه‌كدارییان هه‌بو، له ساڵی 2010شه‌وه جارێكی دیكه پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌ستیانپێكردوه، ئاماژه‌كانیش بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌یه، به‌ڵام گرنگ یه‌كخستنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه".
وتیشی،""ئەگەر ئێمە بمانەوێت دەوڵەتداری بکەین نابێت هیچ حزبێکی سیاسی هێزی چەکداری هەبێت،و ئەبێت ئەو هێزە هێزێکی نیشتیمانی بێت، چونکە ئەو دەوڵەتانەی لەئێستادا گرفتاری جەنگی ناوخۆیین بەهۆی دابەشبوونی هیزە چەکدارەکانەوەیە، ئەوەشی خستەڕوو لەسەر هەموو لایەک پێویستە ئەم ئەزموونە تێک نەدەین و بیپارێزین."
