ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران 122 رۆژە بەردەوامە
بەهۆی سزای سێدارە جارێکی دیکە ئەڵمانیا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی بانگهێشت دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 122 رۆژی تێپەڕاند و ئەمڕۆ لە سنە و کەرەج رێوڕەسمی چلەی دو گەنجی کورد بەڕێوچو و لە فەڕەنسا خۆپیشاندانێک بە بەشداریی زیاتر لە 12 هەزار کەس دژی سوپای پاسداران و سزای سێدارە و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان بەڕێوچو و ئەڵمانیا جارێکی دیکە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە بەرلین بانگهێشت کرد.
ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ بلاوی کردوەتەوە ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بۆ 524 کەس بەرز بوەتەوە کە 71 کەسیان تەمەنیان لە 18 سال کەمترە.
لە قوروە و سنە و جوانڕۆ و چەند شارێکی دیکە دەستگیرکردنی گەنجان و لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامبو و رێکخراوکانی مافی مرۆڤیش بڵاویان کردوەتەوە تا ئێستا چارەنوسی 50 دەستگیرکراوی شاری جوانڕۆ نادیارە.
چلەی جەماوەریی کوژراوێکی ناڕەزایەتییەکانی سنە بەڕێوچو
لە رێوڕەسمەکەدا یادی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان کرایەوە و دروشم دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وترایەوە.
هەر ئەمڕۆ لە گۆرستانی شاری کەرەج رێوڕەسمی چلەی سپێهر ئەعزەمی تەمەن 23ساڵی کورد بەڕێوەچو کە لە نارەزایەتییەکانی ئەو شارە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان پێکرا و گیانی لەدەستدا.
پەردە لەسەر وێنەی ژینا ئەمینی لە واشنتۆن لادرا
ڤیدیۆ؛ پەردە لەسەر وێنەیەکی نەخشێنراوی ژینا ئەمینی لە سەر دیواری بینایەکی واشنتۆن لە ئەمریکا لادرا
ئەو بینایە کە دەکەوێتە یەکێک لە شەقامە قەرەباڵخەکانی واشنتۆن بە هاوبەشی لە لایەن چەند نیگارکێشێکی ئەمریکی و ئێرانی وێنەی ژینای لەسەر کێشراوەتەوە.
بەمەش تا ئیستا دوو وێنەی گەورەی ژینا ئەمینی لەسەر دیواری دوو بینا لە لۆس ئانجلەس و واشنتۆن کێشراونەتەوە کە هەر دو کیان دەکەونە شوێنە گشتی و قەرەباڵخەکانی ئەمریکا.
سزای سێ جار سێدارە بەسەر گەنجێکدا دەسەپێنرێت!
سزای سێ جار سێدارە بەسەر دەستگیرکراوێکی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەسەپێنرێت و پارێزەرەکەشی رایدەگەیەنێت ئەو گەنجە سێ تۆمەتی جیاوازی خراوەتە پاڵ و بەو سێ تۆمەتە سێجار سزای سێدراەی بەسەردا سەپێنراوە.
دادگای شۆرشی ئێران لە شاری ساری، جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەر جەواد روحی تەمەن 35 ساڵدا سەپاند کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەی باکوری وڵاتەکە دەستگیر کرابو.
روحی پێشتر سزای دووجار سێدارەی بەسەردا سەپێنرابو و سەرەڕای کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.
.
خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتی ئێران و نەبونی غاز
دوای چەند خولەکێک لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەنجان هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و یەکەی تایبەتی هێزی ئەمنیی لە دامەزراوە و بینا حکومییەکاندا جێگیر کران
ئێران دوەم وەڵاتی جیهانە لە روی یەدەگی غازەوە بەڵام ساڵانە بەهۆی کەمتەرخەمی و نوەژەن نەکردنەوەی سیستمی گەیاندنی غاز لە وەرزی زستاندا قەیرانی غاز سەرهەڵ دەدات.
ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رۆژی دوشەممە رایگەیاند؛ دەبێت ئەو وەرزشکار و هونەرمەندانەی کە هانی خەڵکیان بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان داوە سزا بدرێن.
بۆ جاری دووەم لە یەک هەفتەدا باڵیۆزی ئێران لە بەرلین بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرا و هۆشداریی درایە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سزای سێدارە و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان.
کریستۆفەر بێرگەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند؛ بەهۆی لەسێدارەدانی دەستگیرکراوانی نارەزایەتییەکان و هاوڵاتییەکی ئێرانی-بەریتانی بالیۆزی ئێران لە بەرلین بانگهێشت کراوە بۆ ئەوە ناڕەزایەتیی توندی ئەڵمانیا دژی ئەو سزایانە بگەیەنێتە کۆماری ئسیلامی و دەسەڵاتی وڵاتەکەی.
