شەڕەتەقە له ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك رویدا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كەركوك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دو تۆمه‌تبار كه قاچاخچی بون هه‌وڵیاندا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بچنه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه و ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی دو ئه‌فسه‌ر كرد و پاشان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن.
رۆژی سێشەممە 17-1-2023، موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند "ئەو ئۆتۆمبێلە کاڵای قاچاخی پێبووە، لە شەقامی پشتێنەی کەرکووک هەوڵی داوە بە رۆنگ ساید بازگەیەکدا تێپەڕێت، دوو پۆلیسی بەشی چاودێریی بازگەکان هەوڵی راگرتنیان داوە، بەڵام شۆفێرەکە تەقەی لە دوو ئەفسەرەکە کردووە و یەکێکیان گوللـە بەر دەستی دەکەوێت و بریندار دەبێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قاچاخچیه‌كان دوای روداوه‌كه به‌ره‌و ناوشاری كه‌ركوك هه‌ڵاتون، له‌ئێستاشدا گه‌ڕان و به‌دواداچون ده‌ستیپێكردوه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنیان تا راده‌ستی دادگا بكرێن.
