شۆفێرانی چەند هێڵێکی پاس لە سلێمانی گردبوونەوە و کارەکانیان راگرت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەشێک لە شۆفێرانی پاسی چەند گەڕەکێکی سلێمانی مانیانگرت، چونکە خراونەتە سەر چەند هێڵێکی دیکەی گواستنەوە و رێگری لە کارکردنیان دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (17ی کانوونی دووەم 2023)، ژمارەیەک شۆفێری پاسەکانی گەڕەکەکانی بەختیاری کۆن، تازە، بەرانان و مەجیدبەگی شاری سلێمانی مانیانگرت.
شۆفێرانی هێڵی رزگاری باس لەوەدەکەن، لە ئێستا ٤٤ خەتی رزگاری دراوە بە شەکرەکە و ١١ خەتیان دراوەتێ لە بەرامبەردا، لە ئێستاشدا پێیان دەڵێن مەیەنە شەکرەکە و قولەرەیسییەوە دەنا رووبەڕووی گرفت دەبنەوە.
باس لەوەشدەکەن، لە ئێستادا ئەوان سەرنشینەکانیشیان نەماوە، جگە لەوەی کرێی گواستنەوەیان لە سەرجەم پاسەکانی دیکە کەمترە و ٥٠٠ دینارە.
هاوکات، یەکێک لە شۆفێرەکان بە دەزگاکانی ڕاگەیەندنی گوتووە، پاش چەند کاتژمێرێک لە مانگرتنەکەیان ئاگادارکراونەتەوە، بچنەوە سەر کارەکانیان و لایەنی ئەمنی و ئیداری قسەیان لەگەڵ شۆفێری پاسەکانی هێڵی شەکرەکە و قلیاسان کردووە، کێشەیان بۆ دروست نەکەن.
