لە نزیکەی مانگێکدا زیاتر لە 30 هاوڵاتیی عەفرین رفێندراون

نزیکەی دوو هەزار درەخت لە عەفرین دەبڕدرێن

سەربازێکی تورکیا لە باخێکی زەیتونی عەفرین

3 ساڵ لەمەوپێش



سەرچاوەکانی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرای دەکەن لەماوەی مانگێکدا 30 هاوڵاتیی عەفرین رفێنراون و زیاتر لە دوو هەزار درەختی  ئەو ناوچەیەش بڕدراونەتەوە .

ئاژانسی هەواڵی (هاوار) نیوز بڵاوی کردەوە؛ لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا 30  کەس لە دانیشتوانی خەڵکی عەفرین رفێنراون و ناوی ئەوکەسانەش کە رفێندراون ئاشکرا کراوە، هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو میدیایانە لەنێوان رفێندراوەکاندا کەسی بەتەمەنیش هەیە.

هەر لەو ماوەیەدا دو هەزار دار و درەخت لە سنوری عەفرین بڕدراونەتەوە کە زۆرینەی دای زەیتون بوە و هاوکات تاڵانکردنی ماڵ و سامانی هاوڵاتیان بەردەوامە.

دوای داگیرکردنی عەفرین لەساڵی 2018  بە پێی ئامارەکانی مافی مرۆڤ تا ئێستا 2760  کەس کوژراون و هەروەها 8901 کەسیش رفێندراون و بەشێکیش لە رفێندراوەکان لەبەرامبەر پارەدا ئازاد کراون.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار