کەشو هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاندرا

3 ساڵ لەمەوپێش



لە ڕاگەیانداوەکەی کەشناسی هاتوه: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک لە کاتەکانی ئێوارەدا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە، سبەی هەینی 27/1/2023، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە بڵاوکردۆتەوە:

هەولێر:  14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 11  پلەى سیلیزى

دهۆک:  14 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:  11 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  13 پلەى سیلیزى

سۆران:  11 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  18 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار