داواکاری هەدەپە بۆ دواخستنی دانیشتنی دادگاییکردنیی دواخرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای دەستووری تورکیا، داواکاری هەدەپەی بۆ دواخستنی دانیشتنی دادگایی پرسی داخستنی پارتەکەی رەت کردەوە.
دادگای دەستووری تورکیا هەروەها، داوایەکی دیکەی ئەو پارتەی رەت کردەوە کە داوای کردبوو، دوو مانگ مۆڵەتی پێبدرێت تاوەکو، پارێزنامەکەی لەبارەی بڕینی هاوکاری گەنجینەی دەوڵەت ئامادە بکات.
٥ی ئەم مانگە دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیا، هاوکاریەکانی گەنجینەی دەوڵەتی بۆ هەدەپە بە شێوەیەکی کاتی بڕیبوو.
لەلایەکی دیکەوە، ١٠ی ئەم مانگە، دانیشتنی دادگایی پرسی داخستنی هەدەپە لەلایەن دادگای دەستووریەوە بەڕێوەچوو، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەم بارەیەوە نەدراوە.
بابهتی پهیوهندیدار
