هەسەدە ٩٣ تیرۆریستی داعشی دەستگیرکرد و راگەیەندراوێکی تورکیای بەدرۆ خستەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاند، لە رەققە و کۆبانێ ٩٣ تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کردووە. هەروەها راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیاشی لەبارەی شەهیدبوونی ژمارەیەک شەڕڤان بەدرۆ خستەوە.

هەسەدە رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی 'تۆڵەی شەهیدانی رەققە'دا لە رەققە و شاروچکەکانی، کە دوو رۆژە بەردەوامە، ٦٨ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەش کرد کە لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، کەسێک بە ناوی ئەتاعەڵلا میسان هەیە کە دانی بەوەداناوە، بەرپرسی هێرشەکەی داعش بۆ سەر بارەگای ئاسایش لە رەققە بووە کە لەو هێرشەدا چوار ئەندامی ئاسایش و دوو شەڕڤان شەهید ببوون.

هەروەها ئاژانسی هەوار لە زاری سەرچاوەیەکی نێو هەسەدا رایگەیاند، لە ناوچەی سڕینی کۆبانێش، لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا بە هاوکاری شەڕڤانانی هەسەدە، ٢٥ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوێکیشدا کە لە تویتەردا بڵاوی کردووەتەوە، هەسەدە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیای بەدرۆ خستەوە کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو، لە هێرشێکی سوپای تورکیادا حەوت شەڕڤان شەهید کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار