هێرشێكی چه‌كداری له تاران روویدا و كوژراو و بریندار هه‌ن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له تارانی پایته‌ختی ئێران و به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌منی باڵیۆزخانه‌كه‌یان كوژراوه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربون.
ئه‌مرۆ (هه‌ینی 27ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، چه‌كدارێك هێرشده‌كاته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له تاران، بووه هۆی كوژرانی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری باڵیۆزخانه‌كه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌بایجان له تارانی پایته‌خت، ئۆرخان ئاسكارۆڤ، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه له كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا كوژراوه و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
هاوکات،وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، كوژرانی به‌رپرسی ئه‌منی باڵیۆزخانه‌كه‌یانی له تاران پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، "لایه‌نی ئازه‌ربایجان لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ ئه‌و ڕوداوه ده‌ستپێكردوه".
هه‌روه‌ها میدیاكان هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان بڵاوكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستاش ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه.
