كه‌شناسی: له‌سبه‌ینێوه شەپۆلێکی به‌فر و بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه به‌فر و بارانبارین ده‌ستپێده‌وكات و زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكان ده‌گرێته‌وه، پله‌كانی گه‌رماش، چه‌ند پله‌یه‌ك نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه شاخاویه‌كان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما 1-2 پله به‌راورد به‌رۆژانی رابردو نزمده‌بنه‌وه.
بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو:

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ل دابارینی نمه بارانی كه‌م كه‌م، هه‌روه‌ها به‌فر له‌ناوچه‌شاخاوییه‌كان سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات پاشان زۆربه‌ی ناوچه‌ی جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و كاریگه‌ری دابارین زیاتر ده‌بێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى
