عەلی حوسێن: ئێمەو یەکێتی دوو پارتی بەرپرسیارین و شەممە کۆدەبینەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عه‌لی حوسێن به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان له لێدوانێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ رۆژنامه‌نوسان ڕایگەیاند "مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه به گشتی، عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتی و یه‌كێتی، عه‌لی حوسێن وتی: ئێمه له رابردوودا كۆمه‌ڵێك گرفتمان هه‌بووه، به دیالۆگ گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ركردووه، ئێمه دوو پارتی به‌رپرسیارین، ئه‌ركی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان‌مان له ئه‌ستۆدایه، ئه‌گه‌ر ناكۆكیشمان هه‌بێت، خاڵی هاوبه‌شمان زۆره، ده‌بێت گفتوگۆ بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری خاڵه ناكۆكه‌كان، بۆیه به‌یانی كۆده‌بینه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، عه‌لی حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئێمه وه‌كو پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنداین و پێشتر سه‌رۆكی هه‌رێم كاتی هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد، تێبینیمان له‌وه هه‌بو ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی داوای هه‌مواری یاساكه‌یان ده‌كرد ده‌بو زوتر داوایان بكردایه و پێمانوابو كاته‌كه زۆر دره‌نگ بو، ئه‌گه‌رنا زۆر ئاساییه، سه‌باره‌ت به چه‌ند بازنه‌یه‌كیش بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاساییه و ناترسین له‌هه‌مو باره‌كاندا له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا نه‌كرێت ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه و هه‌م خه‌ڵكی كوردستان و هه‌م دۆسته‌كانمان له‌دونیا حه‌قی خۆیانه لێمان قبوڵ نه‌كه‌ن".
