هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌ڵمه‌تی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه شه‌هیدانی ڕه‌قه"ی دەستپێکرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 32 به‌كرێگیراو و گومان‌لێكراو له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی (تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه شه‌هیدانی ڕه‌قه) ده‌ستگیركران.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌ڵمه‌تی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه شه‌هیدانی ڕه‌قه"ی له ناوچه‌كانی كه‌ره‌مه‌ی سه‌ر به شاری ڕه‌قه و سیرینی سه‌ر به كانتۆنی كۆبانی و مه‌نسوره سه‌ر به ته‌بقه ده‌ستپێكرد و له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شدا، 32 تۆمه‌تبار و چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران.
لە ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژەبەوەشكراوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “تۆڵەسەندنەوە لە شەهیدانی ڕەقە” كە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێزەكانی قەسەدەوە بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیپێكرد، هێزە هاوبەشەكان پشكنین و ڕاوەدوونانی بۆ سەر بەكرێگیراوەكانیان چڕكردەوە کە سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشن لە ناوچەكانی كەرەمە، سیرین و مەنسورە و شاری ڕەقە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "له نێو ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی كه له شاری ڕه‌قه‌دابون، دو ئه‌ندامی تیرۆرستانی داعش هه‌ن كه كه ئاسانكارییان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆریستییه‌كان كردوه، هه‌روه‌ها له كۆتایی مانگی ڕابردودا به‌شدارییان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له گه‌ڕه‌كی دیریا كردوه، كه بوه هۆی شه‌هیدكردنی شه‌ش كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات".
باس لەوەشكراوە، هێزەكانیان لە گوندەکانی ڕۆژئاوای شاری ڕەقە دەستیان بەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك كردوەو تائێستاش بەردەوامە بۆ لەناو بردنی بەكرێگیران و چەتەكانی داعش.
