لە ئەمساڵدا 55 کەس لە ئێران لەسێداردراون
نۆ زیندانیی کورد لە سێ هفتەدا لەسێدارە دراون
3 ساڵ لەمەوپێش
رێکخراوێکی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات لە نزیکەی مانگێکدا لە ئێران زیاتر لە 55 کەس لەسێدارەدراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە؛ لە دەستپێکی ساڵی نوێی بە ئامانجی چاوترسێنکردن و بڵاوکردنەوە ترس و تۆقاندن خەڵک جگە لە چوار دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان زیاتر لە 50 کەسی دیکە لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.
ئەو رێکخراوەیە ئاشکرای کردوە؛ لە 26 رۆژی دەستپێکی ساڵی 2023 لانیکەم سزای سێدارەی 55 کەس جێبەجێکراوە.
بە پێی راگەیەنراوی ئەو رێکخراوەیە؛ 37 کەس لەوانەی کە لەسێدارەدراون تۆمەتی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانیان لەسەر بوە.
پێشتر رێکخراوەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشدارییان دابو کە بەمەبەستی چاوترسێنکردنی خەڵکی ناڕەزاییی لە ماوەی رابردو جێبەجێکردنی لەسێدارەدانی زیندانیانی تۆمەتبار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست زیادی کردوە.
بە پێی ئامارەکان لە 21 رۆژی ئەمساڵدا لانیکەم نۆ کەسی کورد بە تۆمەتیی کوشتنی بە ئەنقەست و بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراوەن.
