پێشـبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی، کەشناسی باسی بەفربارین لەناو شارەکان دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە زانیاری نوێی بڵاوکردەوە.
،ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفری لەگەڵدایە و ئەگەرى هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.
کەشناسی دەربارە پلەکانی گەرما ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
کەشوهەوای سبەی کەشناسی بەم شێوە ڕاگەیاندوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.
کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوە ڕاگەیاند:
هەولێر: 13
سلێمانی: 11
دهۆک: 12
کەرکوک: 16
هەڵەبجە: 11
زاخۆ: 13
سۆران: 9
گەرمیان: 18
