هەپەگە ناسنامەی چوار شەهیدی نوێی ڕاگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی چوار شەهیدی راگەیاند کە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستاندا شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی چوار شەهیدی خۆی بە ناوەکانی دەڤریم هەژار، دیجلە روحاد، ئاندۆل سەرحەد و رۆژگەر گابار راگەیاند کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا لە ناوچەی مەتینای دەڤەری بادینانی هەرێمی کوردستاندا لە هێرشێکی سوپای تورکیادا شەهید بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هەپەگە، دوو لە شەهیدەکانی خەڵکی کۆبانێ و دووانیش خەڵکی باکوری کوردستانن.
هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە لەو شەڕ و پێکدادانەدا،  ١٢ سەربازی تورکیا کوژراون و هەشت سەربازیش بریندار بوون.
نزیکەی نۆ مانگە، سوپای تورکیا هێرشێکی فراوانی لەبەرامبەر گەریلاکانی پەکەکە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە. ئەم ئۆپراسیۆنە بە درێژترین ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنور دادەنرێت کە مێژووی سوپای تورکیادا.
بەگوێرەی راگەیەندراو و بەرپرسانی پەکەکە، سوپای تورکیا لەم ئۆپراسیۆنەکەدا چەکی قەدەغەکرا و گازی کیمیایی بەکار دەهێنێت. هەپەگە پێشتریش رایگەیاندبوو کە بە دەیان گەریلا بەهۆی چەکی کیمیاییەوە شەهید کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار