لە شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر روویدا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر روویدا و هەمان بوومەلەرزە لە وانی باکووری کوردستان هەستی پێکرا.
ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای ناوەراست بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9 و 15 خوولەکی ئەمشەو ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلەی رێختەر لەنزیک شاری خۆی لە ورمێ روویداوە.
چەقی بوومەلەرزەکە حەوت کیلۆمەتری ژێر زەوی بووە و لە 23 کیلۆمەتر باشووری رۆژهەڵاتی شاری خۆی و 94 کلیۆمەتر باکووری ورمێ روویداوە.
هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە رانەگەیهندراوه.
هاوکات بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان راستەوخۆ کاریگەریی کردووەتە سەر شارۆچکەی ئێلباک لە پارێزگای وان کە تەنیا 44.8 کیلۆمەتر لە شاری خۆی دوورە. هەمان ئەو بوومەلەرزەیە لە ناوەندی پارێزگای وان و شارۆچکەکانی شاخ، وێستان، پایزان، قەلقەلیا، بێگر، ئەردیش و ئارتەمێتان و لە پارێزگای جۆلەمێرگ-یش هەستی پێکراوە.
