بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کوژراو و 816 برینداری لێکەوەتەوە
زیان بە 70 گوندی ناوچەی خۆی گەیشتوە
زیانەکانی بومەلەرزەکەی خۆی لە گەڕەکێکی ئەو شارە
3 ساڵ لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەی خۆی لە رۆژهەلاتی کوردستان گەیشتە زیاتر لە 800 کەس و بەرپرسێکیش رایگەیاند لانیکەم زیان بە 70 گوندی ئەو ناوچەیە گەیشتوە.
محەمەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ رایگەیاند؛ لە بومەلەزەکەی شەوی رابردوی خۆی سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 بۆ 50٪ی خانوەکانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە زیانیان پێگەیشتوە .
سەرچاوەکانی هەواڵ تا ئێستا برینداربونی 816 کەسیان بڵاو کردوەتەوە و پێدەچێت ئاماری قوربانییان بەرز ببێتەوە.
شەوی شەممە کاتژمێر نۆ و 45 خولەک بە کاتی ئێران بومەلەزەیەک بە گوڕی (5.9) بە پلەی ریختەر شاری خۆی و گوندەکانی ئەو ناوچەیەی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و بومەلەزەکە تا 113 کیۆمەتر لە دوری ورمێ هەستی پێکراوە.
.jpg)




بابهتی پهیوهندیدار
